ڕۆژێک حەزرەتی موحەممەد(د.خ) فەرمووی بە بیلال: (حدثنی بأرجی عمل عملته فی الاسلام فانی سمعت دف نعلیک بین یدی فی الجنه ( ئەی بیلال باشترین کارێک کە دە ئیسلامدا کردوتە پێم بڵێ، چونکە من دەنگی سەرپایی توم لەپێشتر لەخۆم لە بەهەشت گوێ لێبوو)

بیلال کوتی: کارێک کە بە نەزەرم زیاتر لە هەموویان جێگەی ئومێدە ئەوەبوو کە هەرکات دە ساعەتێک لە شەو یا ڕۆژ دەستنوێژم هەڵدەگرت و نوێژم دەکرد.

بەردەوامی لەسەر دەستنوێژ هەڵگرتن و دواتر نوێژ کردن، بیلالی هومێدەوار کردبوو.

حەزرەتی عایشە(ڕزای خوای لێبێت) بەردەوام هەشت ڕکات نوێژی چێشتەنگاوی دەخوێند و دەیفەرموو: ئەگەر دایک و باوکم زیندوو بکەنەوە تا نوێژی چێشتەنگاو تەرک بکەم، بێگومان تەرکی ناکەم.

بەڵێ؛ بەردەوامی لەسەر کاری چاک بەوجۆرە مرۆڤ پەروەردە دەکات.

چەندە بارودۆخی ڕەمەزان جوانە و باش بوو، مزگەوتەکان پڕ لە موسڵمانانی چەماوە و کرنۆشبەر و خوێنەر و بیرخەرەوە بووە و چاکەکاران و خێرخوازەکان دەو مانگەدا ژمارەیان زۆر بووە.

لە کوێنە ئەو خەڵکە و بۆچی مزگەوتەکان ڕۆژ بە ڕۆژ لە نوێژکەران خاڵی دەبێت و لە چاکە کردن و خێر کردن کەم دەبێتەوە؟ ئایا ڕەمەزان ئەوجۆرە خەڵکی پەروەردە کردووە؟ ئاسەواری ڕەمەزان بۆچی دە ئێمە دا ئاشکرا نییە؟

دەو رۆژانەدا مزگەوتەکان لە نەبوونی هاتوچۆی خەڵکی بەوان و قورئان و نەبوونی خوێندنەوەی ئەو دەناڵێنن و لە خزمەت خوای دە ڕۆژی قیامەتدا گلەیی دەکەن. 

ئەی خەڵکینە؛ کەسێک کە دە ڕەمەزاندا بە نوێژ و خوێندنەوە و چاکە و بەخشین و خێر کردن ئەمری کردبوو، هەر ئەوە کە پێش و دوای ڕەمەزانیش بەو کارانە ئەمری کردووە.

کەسێک کە دە ڕەمەزاندا ئەمری بە گێڕانەوە و دووری لە کارە خەراپەکان و حەرامکراوان کردبوو، هەر ئەوە کە پێش و دوای ڕەمەزانیش بە گێڕانەوە لەوان دەستووری داوە.

شک و گومانێک دەوەدا نییە کە مرۆڤ هەندێک جار تووشی بێ‌هێزی و تەمبەڵی دەبێت و ئەو دۆخە نابێت ببێتە ھۆی تەرک کردنی پێویستییەکان و ببێتە ھۆکاری ئەنجام دانی تاوانەکان؛ لەبەر ئەوە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموویت:

إنَّ لِکُلِّ عَمَلٍ شِرَّهً ، و لِکُلِّ شِـرَّهٍ فَترَهً ، فَمَن کانَت فَترَتُهُ إلى سُنَّتی فقدِ اهتَدى ، و مَن کانَت إلى غَیرِ ذلکَ فقد هَلَکَ.

هەرکارێک (دە دەست پێکردنیدا) شەوق و شادێکە و هەر شەوق و شادێک (لە کۆتاییدا) ئارامییەکە؛ هەرکەس بە سوننەتی من ئارامی بدۆزێتەوە، هەر ئاوێنە ڕێنوێنی‌کراو گەراوە و هەرکەسێک ئارامییەکی دیکە بێجگە لەوی(واتا بە باوەڕی نوێ‌) بێت، بێگومان لەناودەچێت.

ئەی بەندەکانی خوا؛ خۆڕاگری و بەردەوامی لەسەر بەندایەتی خواتان هەبێت و لە بێ‌هێزی و تەمبەڵی کە دەبێتە ھۆی تەرکی بە یەکجاری کارەکان بە شێوەی گشتی و دەبێتە ھۆی دەست پێکردنی تاوانەکان، پارێز بکەن.

کەسێک کە لە زانیاری و خێر و بەرەکەتی ڕەمەزان لەبەر کەم کاری و کەمتەرخەمی و بە فیڕۆ دانی کاتەکانی خۆی دە شتانێکی بەخۆڕایی بێ‌بەش‌ بووە، بەڕاستی ئەمجۆرە کەسە تووشی زیانێکی گەورە بووە.

بەڵام نابێت لە بەخشندەیی و زانایی خوا نائومێد بین چونکە دەرگاکانی خێر و چاکەی خوا گەلێک زۆرن و لەسەر وی پێویستە ویست و ئیرادەی پتەوی هەبێ و دەرگای خوا بە تۆبە و پەشیمانی لێدات و هەڵەکان و تاوانەکانی پێشووی و کەموکووڕێکانی قەرەبوو بکاتەوە.

کەسێک کە بە باشی لە ڕەمەزان کەڵکی وەرگرتووە، نابێت بە کردەوەکانی لەخۆبایی بێت و تەواو ڕازی بێت؛ چونکە کەسێک کە بە کردەوەکانی سەرسام بێت وردەوردە تووشی سستی و تەمبەڵی دەبێت و ئەو هەستەی ئەو دەبێتە ھۆی تەرک کردنی کردەوەکان و پەرستنەکانی. مرۆڤ نابێت لە دەستی نەفسی خۆی پارێزراو بێت، چونکە دڵەکان دە سنوور و هێزی خوای دانە، لەوانەیە بارودۆخی بە خەراپترین دۆخ بگۆڕێت.

 

وەرگێڕ بۆ فارسی: عوسمان جاسمی

وەگێڕ بۆ کوردی: لالە مەیهەن‌پوور